Site icon Zed Press

شەپۆڵێکی گەرما هەرێمی کوردستان دادەپۆشێت

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ بەشی پێشبینی کەشوهەوا ڕای دەگەیەنێت، لە بەیانییەوە پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە و شەپۆڵێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

زێدپرێس

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕای دەگەیەنێت، لە بەیانییەوە پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە و شەپۆڵێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەم ٦ی ئابی ٢٠٢٣، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، شەپۆڵێکى گەرما ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و  سبەى دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دەست پێدەکات و تاوەکوو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوا گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.

ڕوونی دەکاتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما ڕۆژى پێنجشەم دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى و پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ٤٧ پلەى سیلیزى، سلێمانى ٤٥ پلەى سیلیزى، دهۆک ٤٦ پلەى سیلیزى، کەرکووک  ٥٠  پلەى سیلیزى و هەڵەبجە ٤٧ پلەى سیلیزى، ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە ٥١ پلەى سیلیزى، ئیدارەى ڕاپەڕین ٤٥ پلەى سیلیزى و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى ٤٢ پلەى سیلیزى و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى ٣٤ پلەى سیلیزى دەبێت.

بەپێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەم شەپۆڵە گەرمایە جیاوازە لە شەپۆڵەکانی دیکە و پێشبینی دەکرێت، مانەوەى شەپۆڵى گەرمایەکە بۆ چەند ڕۆژێک درێژ ببێتەوە و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند ڕۆژەدا دەبێت .

Exit mobile version