Site icon Zed Press

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کۆدەبێتەوە

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ ئەنجوومەنی وەزیران خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە تاوتوێ دەکات

زێدپرێس

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ دوو بابەتی دیاریکراو کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان خستنەڕووی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکوومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، ڕای گەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەشدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١، دەخرێتەڕوو.

 

Exit mobile version