زێدپرێس
تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی گەورە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ دووشەم ١٤ی ئابی ٢٠٢٣، ئاشکرای کرد، تۆمەتبار (ن، ن، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.
ئاسایش باس لەوە دەکات، تۆمەتبارەکە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا، ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بوو منداڵێکی خۆی کە تەمەنی تەنیا (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

