زێدپرێس
دوێنێ دووشەم ١٤ی ئابی ٢٠٢٣، له ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لێژنه‌كه ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییه، هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانیشی كارتی ته‌ندروستیان نییه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی كاركردنه.
بەپێی قایمقامیەتی سلێمانی، مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت، مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.
به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.