Site icon Zed Press

ئەگەری بارینی نمەباران هەیە

زێدپرێس

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێر دەکات.

کەمێک پێش ئێستا (پێنجشەم ١٧ی ئابی ٢٠٢٣) وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەى هەینى و دووسبەى شەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت.

زیاتر دەڵێ “ئێوارەى ڕۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەور لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەولێر، ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە هەیە و پلەکانى گەرمایش یەک پلە نزم دەبنەوە”.

Exit mobile version