Site icon Zed Press

لەسەر دزینی ٤٢ سەرە مەنهۆڵ دەستگیر کران

زێدپرێس

لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، پێنج تۆمەتبار دەستگیركران، كە لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەرە مەنهۆڵیان دزی بوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ئابی ٢٠٣٣ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەربەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی ژمارەیەک سەرە مەنهۆڵ لە سنوری قەزاكە تۆمار كرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران، لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیر کران، كە تۆمەتبارن بەدزینی نزیكەی ٤٢ سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاو و موەلیدەی كارەبایی .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکانی ئاشکرا کردووە، کە دووانیان عەرەب و سیانیان کوردن؛ (ب، ه، ك) بە ناسنامە عەرەبە، (ج، س، م) بە ناسنامە عەرەب، (ش، ل، س) بە ناسنامە كورد، (ش، ل، س) و (ع، ع، ڕ) بە ناسنامە كوردن.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

Exit mobile version