Site icon Zed Press

پێشکەشکردن بۆ ٥٠٠٠ زەمالەی ماستەر و دکتۆرای حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە دەرەوەی وڵات

زێدپرێس

حکوومەتی عێراق پێنج هەزار زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ خوازیارانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندووە، مەرج و ڕێنماییەکان بڵاوکراونەتەوە و ماوەی پێشکەشکردن تا ١٥ی ئەیلوولی ئەمساڵە. لە خوارەوە تەواوی ڕاگەیەنراوی پڕۆژەکە و مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن و لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن دانراوە:

 

ڕاگەیەنراوەکە:

بەمەبەستی پێشخستنی واقیعی خویندنی باڵا و بۆ ئەوەی عێراق پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لەنێو وڵاتانی جیهاندا بەدەستبهێنێتەوە، سەرۆک وەزیران، ئەندازیار محەمەد شیاع ئەلسودانی، دەستپێشخەریی پەروەردەیی خۆی ڕاگەیاند کە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردەیە لە عێراق بە ناردنی (٥٠٠٠) خوێندکاری خوێندنی باڵا بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ ئاستبەرزەکان لەسەرجەم بەشەکان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی خوێندن لە نێوان عێراق و باقی جیهانی پێشکەوتوودا، هەروەها بۆ دابینکردنی ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستە بۆ دامەزراوە حکوومییەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیاسەتێکی نوێی سکۆلەرشیپی چۆنایەتییەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی بەرنامەی حکوومەتدا بگونجێت.

 

​ئامانجەکانی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە

 

ڕێنمایی و مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق ٢٠٢٣

 

مەرج و ڕێنماییە گشتییەکان

 

ڕێژەی سکۆلەرشیپەکە بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمییەکان، بەم شێوەیەی خوارەوە:

(ڕێژەی ٥٥٪  بۆ خوێندنی دکتۆرا، ٤٠٪ بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ٥٪  ئەندامانی فاکەڵتی لە وەزارەتەکانی تر کە سەنتەری سروشتی ئەکادیمی یان توێژینەوەیان هەیە، ٥٪  بۆ وەزارەتەکانی تر، و ٥٪  بۆ خێزانەکان لە شەهیدان).

٣٠٪  بۆ خوێندنی ماستەر (ئەکادیمی، پیشەیی)،  بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان، جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

٥٪  بۆ کەسوکاری شەهیدان

١٠٪ بۆ پرۆگرامی ڕاهێنانی تایبەت بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

​لە ئەگەری تەواونەکردنی کورسییەکان لە هەر کەناڵێکدا، ئەو کورسییانەی کە دەمێننەوە بەسەر کەناڵەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن، بەپێی پێویستی و بڕیاری لیژنەکە

 

مەرج و ڕێنماییەکان بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر

٤٥٪ بۆ تێکڕای بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ٤٠٪ بۆ تێکڕای بڕوانامەی ئامادەکاری، ١٥٪یش بۆ خاڵە جیاکارییەکان لەسەر ئاستی خوێندکار لە چاوپێکەوتنەکەدا حیسابی بۆ دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە ئەنجامدەدرێت.

 

تێبینی خاڵێکی زیادە (جیاکاری) هەیە بەپێی تەمەنی داواکار، و خاڵیکی زیادەی تریش بە پشتبەستن بە ڕانکی خوێندکار لەناو وەجبەی خۆیدا.

 

​مەرج و ڕێنماییەکان بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا

ڕێژەی ٣٠٪ بۆ تێکڕای بڕوانامەی ماستەر، ٣٠٪ بۆ تێکڕای بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ٢٥٪ بۆ تێکڕای بڕوانامەی ئامادەیی، و ١٥٪ بۆ خاڵەکانی بەراوردکردن لەسەر ئەدای خوێندکار لە چاوپێکەوتنەکەدا حیسابی بۆ دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە ئەنجام دەدرێت.

 

تێبینی خاڵێکی زیادە (جیاکاری) هەیە بەپێی تەمەنی داواکار، و خاڵی زیادە بە پشتبەستن بە ڕانکی خوێندکار لەناو وەجبەی خۆیدا حیسابی بۆ دەکرێت.

 

میکانیزمی پێشکەشکردن

 

بڕوانامە و بەڵگەنامەکانی پێویست

 

تێبینی گرنگ

 

سەردانی لاپەڕەی پەیوەندی بکە

لاپەڕەی پەیوەندی

 

info@hcediraq.org : لە ڕێگەی ئیمەیڵی لیژنەکە پرسیار بکە

بۆ پێشکەشکردن، تکایە کلیک لێرە بکە

 

ماوەی پێشکەشکردن: ١٥ ی ئاب -تا- ١٥ ی ئەیلول ٢٠٢٣

لینکی زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی

 

 

وەرگێڕانی: د. ئە. ڕاستی دڵشاد

 

 

 

Exit mobile version