زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاگەدارییەک لەمەڕ هەبوونی تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵە بڵاودەکاتەوە، کە ناسنامەی پێ نییە.
ئەمڕۆ یەکشەم ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١١:٣٠ی خوولەکی شەوی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی بازیان – سلێمانی و نزیك چێشتحانه‌ی ده‌روێش، ئۆتۆمبێل لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه و هیچ ناسنامه‌یه‌كیشی پێ نییه
بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی، ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه نزیكه‌ی ٦٠ ساڵه و كراسێكی شینی خه‌ت خه‌تی له‌به‌ردایه. ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه.
پۆلیس داوا لە کەسوکارەکەی دەکات، یان هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.