Site icon Zed Press

دەنگۆی شەهید و بریندار لە خۆپیشاندانەکەی کەرکووک هەیە

زێدپرێس

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کوردانی دانیشتووی شاری کەرکووک و بەتایبەت گەڕەکی رەحیماوا، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

خۆپیشاندانەکە دژ بە داخستنی ڕێگەی کەرکووک-هەولێرە، کە بۆ ڕۆژی پێنجەم دەچێت ڕێگاکە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی عەرەبەوە داخراوە، دژ بە کردنەوە و وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکرات لە شارەکەدا.

لەلایەن هێزەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی کەرکووکەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکە، تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر دروستبووە, لەکاتێکدا بە تەقەی هێزەکانی سوپای عێراق، چەند خۆپیشاندەرێک بریندار کراون.

چەند سەرچاوەیەک هەواڵی هەبوونی شەهید لە خۆپیشاندانەکەدا ڕادەگەیەنن.

زێدپرێس لە هەوڵدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.

 

Exit mobile version