زێدپرێس
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەوپەڕی نیگەرانییەوە سەیری ڕووداوەکانی ئەمڕۆی شاری کەرکووکی خۆشەویست دەکەین کە بەداخەوە بۆتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ڕۆڵەکانی کورد.
وێڕای ئیدانەکردنی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی، داواکارین حکوومەتی فیدراڵ و خۆجێیی بەزووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ڕووداوەکان تا ڕێگری بکرێت لەدووبارەبوونەوەیان.
یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە دژ بووە بە ململانێی بچوکی حیزبی و قوربانیدانی بەرژەوەندییە گشتییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە حیزبی و تایبەتییەکان، ناکرێت سەرەڕای ئەو هەموو باردۆخە سەختانە بارگرانییەکی تر بۆ هاووڵاتیان دروست بکرێت و ڕێگەی دوو شار دابخرێت، بۆیە یەکگرتوو لە پێناو ئارامی شارەکەدا دروشمی (پێکەوەژیان)ی لە کەرکووک بەرزکردۆتەوە ئێستاش داوا دەکات پێکەوەژیان و گفتوگۆ ببێتە بەردی بناغەی چارەسەری کێشەکانی کەرکووک.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجوومەنی جێبەجێکردن
2/9/2023