زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کەمێک پێش ئێستا (٤/٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣)، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دەنگۆی دەستگیرکردنی چەند کارمەندێکیان بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە، بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئاماژەی بەوە کردووە، “ئێمه وه‌كو به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لێره‌وه بۆ ڕای گشتی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه باس له ده‌ستگیركردنی ٢٠ كارمه‌ند ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه”.
زیاتر دەڵێ، “ئه‌م هه‌واڵانه بریتین له تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما”.
ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆیەک دێت لە چەند میدیا و ژمارەیەک لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە باسیان لە دەستگیرکردنی ٢٠ کارمەندی فڕۆکەخانەکە دەکەن، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە.