زێدپرێس
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، کەرکووک شارێکی عێراقییە و تورکمانەکانیش عێراقین.
کەمێک پێش ئێستا(٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق لە پەیامیکی کورتدا و لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی ڕەجەیب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە.
ئەمڕۆ سێشەم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە دوا و کەرکووکی بە شاری تورکمانەکان ناساند.
خەزعەلی وەک وەڵامدانەوەی ئەردۆغان، پەیامێکی کورتی ڕاگەیاند، کە دەڵێ، “کەرکووک عێراقییە، تورکمانەکان عێراقین، هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆماندا بکات. نوقتە سەری دێڕ”.