Site icon Zed Press

هاتوچۆی سلێمانی داوای کارتی دەنگدان لە کارمەندەکانی دەکات

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەشەکانی هاتوچۆی کردووە، داوا لە کارمەندەکانی دەکات، کارتەکانی دەنگدانی خۆیان و ئەندامانی خێزانەکانیان بنێرن.

 

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بە ژمارە ٢٩٤٣٣ی ڕێککەوتی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کە ئیمزای عەمید ئاسۆ محەمەدئەمین بەهرام بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەسەرەوەیە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی هاتوچۆ دەکات، لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا، وێنەیەک لە کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزان و ئەو منداڵانەیان بنێرن، کە دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن.

 

نووسراوەکە، ئاڕاستەی هەریەک لە بەشەکانی هاتوچۆی ڕۆژهەڵات، هاتوچۆی ڕۆژئاوا و هاتوچۆی قەزای ناوەند کراوە.

 

 

Exit mobile version