Site icon Zed Press

چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

زێدپرێس

 

ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و بڕی ٢ کیلۆ و ٢٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

 

بەپێی ڕاگەیاندنی دەروازەی حاجی ئۆمەران، ماددە هۆشبەرەکان لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش و مەریجوانا بوون.

 

ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ پێنجشەم ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاشکرا کراوە، لە شاری هەولێر دەست بەسەر ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە و هەروەها ژمارەیەک بازرگانیش دەستگیر کراون.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ماددە هۆشبەرەکە دەبێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتبێتە ناو شاری هەولێرەوە.

 

ڕاگەیەنراوەکە، ئاشکرای کردووە، ئەو کەسانەی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران، پێشتریش بە هەمان تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون.

 

Exit mobile version