Site icon Zed Press

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ پارتی: هاوپەیمانی و گردبوونەوە بە سپۆنسەری لایەنێکی ئیقلیمی لە دژمان دەکرێت هیچ حزبێك هێنده‌ی پارتی گه‌له‌كۆمه‌ی له‌ دژ نه‌كراوه‌، هاوپه‌یمانی و گردبوونه‌وه، به‌ سپۆنسه‌ری لایه‌نێكی ئیقلیمی،‌ له‌ دژمان ده‌كرێت

زێدپرێس

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هەڵوەستە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ دەکات، لەناویاندا دۆخی کەرکووک و پەیوەندییەکان هەرێم و بەغدا و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیدارەدانی حكوومه‌ت و بڕیاروه‌رگرتن، له‌سه‌ر بنه‌مای پڕه‌نسیپی (شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق و ته‌وازن) بێت و بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان جیا بكرێتەوە و تێکەڵی كێشەكانی دیكە و بە سیاسی نەكرێت.

 

 

دەقی ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

ئەمڕۆ، ڕێككەوتی ٧/٩/٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدرا، دوای دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كه‌ لە شاری كەركوك شەهیدبوون، كۆبوونەوە چەند تەوەرێكی خستەبەر وتووێژ و گەنگەشەكردن و، لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ و هەنووكەیی هەڵوێستەی كرد:

 

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی داوا دەكات لیژنەیەكی بێ لایەن لە نوێنەرانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بۆ لێكۆڵینەوە لەم بابەتانەی خوارەوە پێك بێت:

 

 

 

 

 

 

لە كۆتایدا، جەماوەری تێكۆشەری كوردستان، یەك هەڵوێستی و یەكڕیزی هەموو لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی و خەڵكی كوردستان بەگشتی پێویستە بۆ دەربازبوون لەم قەیران و كێشانەدا بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ گشت لایەك لە هەموو ڕوویەكەوە.

هەروەها داوا دەكەین خەڵكی بەشەرەفی كەركوك بە هەموو پێكهاتەكانییەوە پشوودرێژ و ئارام بن، ئەم بابەتانە پێویست دەكات لە رێگای یاسا و دادگاكانەوە چارەسەر بكرێن، ئاڵۆزی دروست نەكرێت و ڕێگا نەدەن تێكدەر و ئاژاوەگێڕ بارودۆخی شارەكە بشێوێنن و، پێكەوەژیان پارێزراوبێت و ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە ئەولەویاتی هەموو كارەكاندا بێت.

 

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٧ـی ئه‌یلوولی 2023

Exit mobile version