زێدپرێس
سالار مەحموود ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و چالاک لە بواری جینۆساید، ڕایدەگەیەنێت، بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات.
سالار مەحموود، کەسایەتی سیاسی، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و یەکێک لە چالاکە دیارەکانی بواری جینۆساید، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات.
ڕوونی دەکاتەوە، “دوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت، بەغدا ھێشتا غەدر لە خەڵکی کوردستان دەکات. ئەوان لاوازبونی پێگەی ھەرێم و پەیوەندی خراپی ناوخۆیی دەقۆزنەوە بۆ فشار و بەرتەسکردنەوەی پێگەی ھەرێم و نیازی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانیان ھەیە”.
سالار مەحموود زیاتر دەڵێ “سیاسەتی ئێستای بەغدا بەشێکی لە دەرئەنجامی ھەڵەی کورد خۆی و بەشێکی عەقڵیەتی شۆڤێنی دەسەڵاتی بەغدایە”.