Site icon Zed Press

سێ تووشبووی کۆلێرا لە دهۆک تۆمار کران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک، تۆمارکردنی سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سنووری دهۆک ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سنووری دهۆک تۆمارکراون.

ڕوونیکردنەوە، کە ژمارەکە زۆر نییە، بەڵام ئەگەری تەشەنەکردنی هەیە و پێویست بە لەبەرگرتنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی دەکات لەلایەن هاووڵاتیانەوە، چونکە چارەسەری نەخۆشییەکە، بە پلەی یەکەم پێوەستە بە خۆپارێزی و پاکژییەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا تەندروستی پارێزگاکە، کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆلێرا ڕاگەیاندووە.

 

Exit mobile version