زێدپرێس
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاند.
کارنامەی دانیشتنی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران ٧ بڕگەی جیاواز لەخۆدەگرێت و لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدرێت.