Site icon Zed Press

ئەندامێکی کەنەکە لە هەولێر تیرۆر کرا

Zed press bkn

زێدپرێس

 

سەرچاوەیەک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/کەنەکە لە هەولێر، بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، هەڤاڵ دەنیز هێڤی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەناو بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر تیرۆر کراوە.

ئاشکرای کرد، لەکاتی کردە تیرۆرکارییەکەدا، تەنیا هەڤاڵ دەنیز هێڤی نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بارەگاکەدا بووە و ئێستایش تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دەنیز هێڤی بە فیشەک کوژراوە.

وەک سەرچاوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕوونیکردەوە، هەڤاڵ دەنیز هێڤی بە فەرمی و بە ئاگاداری ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەولێر و لە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کاری کردووە.

دوابەدوای کردە تیرۆرکارییەکە، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشی گەڕەکەکەوە(ئاسایشی ڕاپەڕین) دەرگاکەی قوفڵ کراوە.

Exit mobile version