Site icon Zed Press

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ ئەنجوومەنی وەزیران خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە تاوتوێ دەکات

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، لەناویاندا خستنەڕوو و تاوتوێکردنی سەردانەکەی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغدا لەسەر بابەتی بودجە و مووچە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەى ئاساییی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژى ١٤ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیاز و ڕێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتەڕوو.

Exit mobile version