Site icon Zed Press

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ دیاریکرا

Zed press bkn

زێدپرێس

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، کە ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ زێدپرێس، ئاشکرای کرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، دوای ئەوەی ٧٠٠ ملیار دینار قەرزەکەی بەغدا بۆ سەر ژمێرەی بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم دەگوازرێتەوە.

سەرچاوەکە، جەختی لەوە کردەوە، ئامادەکاری دەکرێت، کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامودەزگاکان دابەش بکرێت.

Exit mobile version