Site icon Zed Press

لە هەولێر تۆمەتبارێک گیرا کە گرتەی نەشیاوی ژنان و پیاوانی بڵاودەکردەوە

زێدپرێس

 

لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە، تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە لە ڕێگەی زیاتر لە ١٠ کەناڵی تێلیگرامەوە، ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاوکردووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەم ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، تۆمەتبار (ک. م. م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا، پاش ئەوەی لەلایەن داخوازێکەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا بوو.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، تۆمەتبارەکە، خاوەنی زیاتر لە ١٠ کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاو کردووەتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی دیکەیش کردووە، هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لە ئامێری مۆبایلەکەی هەبووە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی ئاسایش.

 

ناوی کەناڵەکانی لە تێلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە:

 

ئاسایشی هەولێر، داوایش دەکات، هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە، سەردانیان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری.

Exit mobile version