زێدپرێس
سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، “له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ١٠ كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیازی دروستكردنی سێ ئه‌نجوومه‌نمان كردووه، كه بریتین له ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی”.
ڕوونیکردەوە، “ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه ڕه‌نگه ڕێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، كه له كۆنگره‌دا بڕ‌یاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕ‌یاری لێده‌درێت، ڕه‌نگه له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له ٥١ هه‌ڤاڵ، كه یه‌ك سه‌رۆك و ٥٠ ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانییه و ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕه‌نگه ١٠٠ ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نێكه بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
بەگوتەی سه‌ركه‌وت زه‌كی، “هه‌ر له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ڕه‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. یه‌كێتی له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له‌شێوازی بەڕێوەبردن ده‌كات”.