زێدپرێس
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ژنێک لە گوندی بۆکریسکان شەهید و هاووڵاتییەکی دیکەیش بریندار بوو.
کاتژمێر ١٠:٤٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، “ئەستی محەمەد”ی تەمەن ٥٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی بۆکریسکان لە قەزای پشدەر، بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکەیان شەهید بوو. هەر لە هەمان بۆردماندا، هاووڵاتییەکی دیکەی مەدەنی بە ناوی “میرزا ئیبراهیم” کە تەمەنی ٦٠ ساڵە، برینداربوو.
بەگوێرەی ڕێکخراوی (CPT)، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە تاوەکوو ئێستا ٩ هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرش و پەلامارە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا شەهیدبوون و ٦ هاووڵاتی دیکەی مەدەنییش برینداربوون.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی چڕکردنەوەی هێرش و پەلامارە سەربازییەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.