Site icon Zed Press

لە ھەولێر ژمارەیەک کۆمپانیا و دەرمانخانە و کۆگای دەرمان داخران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرمان، داخستنی ژمارەیەک کۆمپانیای هاوردەکردن و کۆگای دەرمان و نۆڕینگەیەک ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ٦ کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان، ٢ دەرمانخانە، کۆگایەکی دەرمان و نۆڕینگەیەکی لاکۆڵانیان داخستووە.

ڕوونی کردەوە، دوا بەدوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ سکاڵای هاووڵاتییان، بەسەرکردنەوە و گەڕانە ھەمیشەییەکانی  بەشی چاودێری دەرمانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان و بە هاوەڵی پۆلیسی شارەوانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەو شوێنانە داخراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هۆکاری داخستنیان، بۆ سەرپێچی لە یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، لە ڕێگەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە (07502356000) ئاگاداری تیمەکانیان بکەنەوە لە ئەگەری بوونی هەر سەرپێچییەکدا.

Exit mobile version