Site icon Zed Press

فراکسیۆنی یەکێتی کۆنگرە جێدەهێڵن

زێدپرێس

 

لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەی یەکێتی جێدەھێڵن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردەوە، بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە، پێوەستە بە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بۆ بەغدا دەگەڕێنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و چەند بابەتێکی دیکە کۆببێتەوە.

 

Exit mobile version