Site icon Zed Press

هەولێر؛ ٥ کیلۆگرام کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەپلانێکی ورد و تۆکمە ٢ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە.

“تۆمەتبارەکان خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

ئاشکرای کرد، “لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان پێگیرا، کە نیازیان وابوو بۆ ناو شاری هەولێر بیگوازنەوە”. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار کراوەتەوە و بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.

Exit mobile version