زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، لێبڕینی هەزار دینار لە مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران بابەتێکی نوێ نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لێبڕینی هەزار دینار لە مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بابەتێکی نوێ نییە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر زاری د. هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، ساڵانە دووجار و هەر جارێک هەزار دینار لە مووچەی مانگی تەمووز و کانوونی یەکەمی لە فەرمانبەر دەبڕدرێت، ئەوەش بەپێی مادەی ١٢ی یاسای ڕەسمی پولی ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر دەڵێ “ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوە و پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.”