Site icon Zed Press

سلێمانی؛ چوار داربڕ دەستگیر کران

زێدپرێس

 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، چوار هاووڵاتی دەستگیر کرد، بەهۆی بڕینەوەی داری سروشتییەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاک و دوو شوێنی جیاوازدا، چوار هاووڵاتییان بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کردووە.

لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەکەوە، سێ هاووڵاتیی داربڕ دەستگیرکران و دەستیش بەسەر دارە بڕاوەکان و ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێکدا گیرا.

هەروەها، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنوری گوندی (خەربەندەلوو) هاووڵاتییەکی دیکەی داربڕیان دەستگیر کرد و لەگەڵیشیدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێک و دارەبڕاوەکان و موشارێکی داربڕین و دوو تەورداسدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخراوە و ڕێکاریی یاسایی لەدژیان وەردەگیرێت.

ساڵانە، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و سۆڵەی زستاندا، داربڕین لە ناوچە دارستانییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات. ڕێکخراوە ژینگەییەکان هۆشداری دەدەن، کە لە دابەشنەکردنی سووتەمەنی بەتایبەت لە ناوچە سارد و شاخاوییەکاندا، درەختی زیاتر دەبڕدرێت و وەک هۆی سووتەمەنی بەکاردەهێنرێت. ئەوان بەرپرسیارێتی پاراستنی دارستانەکان دەخەنە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمەوە، لەکاتێکدا وا دادەنێن بە دابەشکردنی نەوت، داربڕین کەمتر دەبێتەوە.

Exit mobile version