Zed Press

لەسەر ماچێک وەزارەتی بەرگری عێراق بەیاننامەیەکی توندی دەرکرد

زێدپرێس

 

وەزارەتی بەرگری عێراق بەیاننامەیەکی توندی لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکرد، کە تیایدا ژن و پیاوێک بە جلی سەربازییەوە دەردەکەون و یەکتر ماچ دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە ژن و پیاوێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە “کارێکی نائەخلاقی” دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، وەک دەڵێ “بەهۆی بەتەنگەوەبوونمان بۆ ناوبانگی ئەفسەرانی ژن و پیاو، وەزارەت دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی کرد بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان”.

وەزارەتی بەرگری عێراق زیاتر دەڵێ، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت، ئەو ژنەی جلوبەرگی سەربازی لەبەردا بووە، لە یانەیەکی شەوانەدا کاردەکات و خۆی و ئەو پیاوەیش لەگەڵیدا دەردەکەوێت، بەهیچ شێوەیەک سەر بە وەزارەتی بەرگری نین.

“ئێستا پیاوەکە لە بنکەیەکی پۆلیس لە شاری بەغدا دەستبەسەرکراوە، بەتۆمەتی خۆنمایشکردن وەک سەرباز و پەرەپێدانی کردەوەی نائەخلاقی”، وەزارەتەکە وا دەڵێ.

دووپاتیشی دەکاتەوە، سکاڵای یاسایی لەسەر ژنەکە تۆمار دەکات، بەهۆی لەکەدارکردنی ناوبانگی ژنە ئەفسەرانی وەزارەتەکە، لەڕێگەی ئەو کارەی ئەنجامیداوە.

 

Exit mobile version