زێدپرێس
تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، جارێکی دی بۆردمانی کەمپی مەخموری کرد.
بۆردمانەکە، ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوویدا، کە خانووی هاووڵاتییان کرایە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییەکان لانی کەم ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵان بەناوی (عایشێ محەمەد ئەحمەد) بریندار بووە.
هەفتەی ڕابردوو، جارێکی دی تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆردمانی کەمپەکەی کرد و مزگەوتی ناو کەمپەکە بە ئامانج گیرا.

