زێدپرێس
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان هێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرزاییەکانی قەرەچوغ، پابەندوون بە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق دووپات دەکاتەوە و پشتیوانی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەداخەوە دوێنێ یەکشەم، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە.”
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، “پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی دووپات دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ڕیشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت.”
لەهەمان کاتدا، پشتیوانیی بۆ ناوەڕۆکی ڕاگەیێندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان “بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە” دەکەینەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣