زێدپرێس
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئایاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٣٩٣ بازرگان و ٥٩٨ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە.
ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ تا ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ٣٩٣ کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و ٥٩٨ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردووە.
ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕایگەیاندووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەست بەسەر زیاتر لە ١٦٤٥ کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و ٢١٨٤ شیت حەبی هۆشبەردا گیراوە.