زێدپرێس
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، لە بەیاننامەیەکدا، باسی لەوە کردووە، کۆمەڵێک پارێزەر پرسیارێکیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کردووە، سەبارەت بە (حوكمی وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی، كه دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه بڕێك پاره بدات به پارێزه‌ری براوه له ده‌عواكه‌دا، بێجگه له‌وه‌ی كه كه‌سی دۆڕاو ده‌بێت پاره‌ش بدات به پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی).
وەک لە بەیاننامەکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئەنجوومەنەکە لە دانیشتنی ئاسایی خۆی، لە ڕێککەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، “دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت”، وەڵامی داونەتەوە.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی کراوە، ئه‌نجوومه‌نەکە، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیان وابوو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن هەتا ئەگەر دادگایش دیاری بکات و پێیان بدات.
زیاتر دەڵێ “ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕێكاره ئیدارییه‌كان وه‌ریشیان گرت، پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی و ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و پارێزه‌ره براوه‌یه مافی ماندووبوونی خۆی به‌ته‌واوی له بریكار بۆ كراوه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگریت”.
چونکە وەک ئەنجوومەنەکە دەڵێ “وه‌رگرتنی ئه‌و كرێیه یان ئه‌و پاره زیاده‌یه له‌به‌رانبه‌ر هیچ كارێك نییه و له هیچ بابێكی شه‌رعی جێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه ده‌چێته خانه خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به به‌تاڵ و بێ به‌رانبه‌ر”.
ئەنجوومەنەکە لەکۆتایی بەیاننامەکەیدا، داوا لە سه‌ندیكای پارێزه‌ران دەکات “كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره شه‌رعییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا”.