Site icon Zed Press

سبەینێ شەقامی بازنەیی ٦٠ مەتریی هەولێر دادەخرێت

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەینی شەقامی بازنەیی ٦٠ مەتریی هەولێر بەڕووی شوفێران دادەخرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، سبەی هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ٧:٣٠ خوولەکی بەیانی تا کاتژمێر ١٢:٣٠ خوولەکی نیوەڕۆ، شەقامی بازنەیی ٦٠ مەتری، لە دیوی دەرەوەی شەقامەکە، بەڕووی شوفێران دادەخرێت، بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەکە، پێشنیاز بۆ شوفێران دەکات، لەماوەی چەند کاتژمێری داخستنەکە، دەتوانن شەقامە لاوەکییەکانی هاوڕێک لەگەڵ شەقامی ٦٠ مەتری وەکوو ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

Exit mobile version