Site icon Zed Press

لەسەر جگەرەکێشان سێ فڕنی سەمون لە سلێمانی داخران

زێدپرێس

 

قایمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی جگەرەکێشانەوە، سێ فڕنی سەمون لە شارەکە دادەخات، چونکە لە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن لایانداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت فڕنەکانی (ڕەهێڵ، ڕاپەڕین و بەفرین)یان داخست.

ڕاپۆرتی لێژنەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە؛ لەکاتی سەردانی لێژنەکان دەرکەوتووە لە شوێنی هەویرشێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرە کێشراوە، لەگەڵ نەبوون و بەسەرچوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەت، “بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی هەرسێ فڕنی (ڕەهێڵ، ڕاپەڕین و بەفرین) دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.

Exit mobile version