زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم دەستکردن بە ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە بۆ مووچەی مووچەخۆران دابین دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕیکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێ، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە، لەڕێگەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.