زێدپرێس
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە ڕۆژی یەکەمی فیستڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، لە هەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش ٣٥ هەزار و ٢٠٠ گەشتیار گەیشتوونەتە پارێزگای هەڵەبجە، لەپاڵ ٣٥ هەزار سەردانکەری ناوەندی قەزای هەڵەبجە و بەو جۆرەیش کۆی گشتی گەشتیاران لە یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا، گەیشتووەتە نزیکەی ٧٠ هەزار و ٢٠٠ کەس.
ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نۆیەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە بەشداری سەدان جووتیار، باخەوان و خانمانی دەستڕەنگین لە ناوەندی هەڵەبجە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ ٤ی تشرینی دووەم کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەکەیە.
ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پیشانی دەدەن، لە ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکەشدا، ٨٥ هەزار گەشتیار لە هەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش سەردانی پارێزگاکەیان کردووە؛ لەپاڵ ٣٥ هەزار سەردانکەری ناوەندی قەزای هەڵەبجە و بەکۆی گشتی ١٢٠ هەزار گەشتیار و سەردانکەر لە دووەم ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا بەشداربوون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی فیستیڤاڵەکەدا، ١٩٠ هەزار و ٢٠٠ کەس بەشداربوون، لەو ژمارەیەشدا ١١٥ هەزار و ٢٠٠ گەشتیار لە دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕۆیشتوون.