زێدپرێس
تیمی چاودێری تەندروستی هەولێر، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانی بۆ کاڵا خۆراکییەکان، دەستی بەسەر ٩٨٥ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوودا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لەڕێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی و دوای پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوام، دەستیان بەسەر ٩٨٥ کیلۆ کاڵای خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گرت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاڵا خۆراکییەکان بەم شێوەیەن:
٩٠ کیلۆ پەنیری بەسەرچوو.
٢٢٠ کیلۆ پەنیری نەشیاو.
٤٥ کیلۆ گۆشتی تێکچوو.
٦٣٠ کیلۆ گەنمەشامی نەشیاو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، باس لەوە دەکات، کە تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی، بەردەوامن لە پشکنین و بەدواداچوون بۆ کۆگاکانی کەلوپەلی خۆراکی و ڕێستورانت و مارکێت و شوێنە گشتییەکان، بەمەبەستی “زیاتر دڵنیابوونەوە” لە کوالێتی بەرهەمە خۆراکییەکان.