زێدپرێس
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، “توانیمان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک، ئەو بڕیارەی لێژنەی تاقیکردنەوەکان هەڵبوەشێنینەوە، کە باسی لە لابردنی چەند پیتێکی کوردی دەکرد”.
ئەو لێدوانەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، پاش ئەوە دێت، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک، بڕیاریدا بوو، کە پیتە کوردییەکانی (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ک) لە ئامادەکاری لیستی ناوی قوتابییانی قۆناغی سەرەتایی بەکارنەهێنرێن و لە جێیاندا پیتی عەرەبی بەکاربهێنرێن.
میدیای فەرمی یەکێتی، بانگەشەی ئەوە دەکات، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، بە هەوڵ و پێداگیری یاریدهدهری بهڕێوهبهری پهروهردهی كهركووك سەباح شێخ حهبیب ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بووە و ئێستا کار بە بڕیارەکە ناکرێت.
هاوکات، بەشی خوێندنی سەرەتایی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دووپات لە جێگیرکردنی ئەو پیتە کوردییانە دەکاتەوە.