زێدپرێس
لە گوندی ئۆمەر سۆفی ناوچەی داودە، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان، کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر ١٠:٣٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە گوندی ئۆمەر سۆفی لە ناوچەی داودە، منداڵێكی تەمەن ٧ ساڵان، لەسەر تراکتۆرەکەی باوکی، کەوتە خوارەوە و پاشان کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرەکە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوەکانی زێدپرێس، منداڵەکە بە ناوی گەرمیان محەمەد سابیر، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.