Site icon Zed Press

هەڵەبجە؛ چاندنی گلێنەی چاو بۆ ١٩ بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکرێت

زێدپرێس

 

لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق، نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو بۆ ١٩ بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، ناوی ١٩ بەرکەوتووی چەکی کیمیایی شارەکەی ڕاگەیاند، کە بڕیاری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەرچووە و ئاماژەی بەوەشداوە، کە نەشتەرگەرییەکە لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، ڕوونیکردەوە، ١٩ گلێنەی چاو لەدەرەوەی وڵات هاوردە كراوە و نەشتەرگەرییەکانیش لە لایەن تیمێكی (ڕووسی و لوبنانی) لە نەخۆشخانەی (زین العابدین) لە شاری كەربەلا ئەنجام دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو ١٩ بەرکەوتووەی چەکی کیمیایی ئاگادار دەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی ڕۆژی پێنجشەم،  ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ نەخۆشخانەکەی شاری کەربەلا ڕەوانە دەکرێن و پێویستە لەوکاتەدا، هەر بەرکەوتوویەک و هاوەڵێکی لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئامادەبن.

 

ناوی بەرکەوتووەکان

Exit mobile version