Site icon Zed Press

هۆشداری بە ماستفرۆشان دەدرێت

زێدپرێس

 

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، هۆشداری بەو دەستگێڕانە دەدات، کە دوور لە ڕێنمایی تەندروستی بەرهەمی سپیایی دەفرۆشن و قوماش و کلێنسی جیاجیا لەسەر ڕووپۆشی ماست دادەنێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، هەڵمەتێکی مەیدانییان لە ناوەندی شارۆچکەکە دەستپێکرد و سەردانی ئەو دەستگێڕانەیان کرد، کە بەرهەمی سپیایی دەفرۆشن.

لە ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتدا هاتووە، “دوور لەڕێنمایی تەندروستی بەرهەمی سپیایی لە جۆری ماست دەفرۆشن و جۆرەها قوماش و کلێنسی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن لەسەر ڕووپۆشی سەرەوەی ماستەکە دادەنرێت”.

بەڵام، وەک ڕوونیدەکاتەوە، ئەو قوماش و کلێنسە، تەندروست نییە.

“تیمی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە ڕاسپێردراون و لە ئەگەری دووبارەبوونەوە، سەرجەم بەرهەمەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و تەلەف دەکرێت”، قایمقامیەتی ڕانیە وا دەڵێ .

هاووڵاتییانیش ئاگادار دەکاتەوە، کە لەکاتی بوونی سکاڵا یان گومان، لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٥٩٣٠٠٠)ەوە، پەیوەندی بە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیەوە بکەن.

Exit mobile version