زێدپرێس
بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە، هاووڵاتییەکی شوانکارە لە دەشتی هەولێر خنکا.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر، بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی شوانکارە لە گوندی شێخەلاسی سەر بە شارۆچکەی مەخمووری سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئاماژەیدا، هاووڵاتییەکە ناوی ڕێباز فەیسەڵ و ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.