زێدپرێس
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی کردووە، “ئه‌مڕۆ ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ كه‌مپه‌ينى ١٦ ڕۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لێبڕاوانه به‌رانبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييه‌ك دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستينه‌وه”.
سەرۆکی هەرێم هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێ “له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌ميان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات. تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت”.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دەڵێ “به پێزانينه‌وه له ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن”.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێ “له‌م ياده‌دا پابه‌نديمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين”.