Site icon Zed Press

سلێمانی؛ دوو پزیشک بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشێکەوە زیندانیکران

ZED Press news زێدپرێس هه‌واڵ زێدپرێس، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بەشێوەیەکی پیشەییانە، ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ هه‌واڵ، شرۆڤە و شیکاریی بابه‌تییانه‌.

زێدپرێس

 

لەسەر سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆچکردوو، دوو پزیشکی شاری سلێمانی بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران و سەندیکای پزیشکانیش لە هەوڵی ئازادکردنیانە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییەوە، دوو پزیشکی شارەکە، کە یەکێکیان پزیشکی نەشتەرگەری گشتی و ئەوی دیکە پزیشکی سڕکەرە، بە ساڵێک زیندانیکردن سزادران.

سزاکە، دوا بەدوای سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆچکردوو دێت، کە پاش ئەوەی نەخۆشەکەیان نەشتەگەری بچووکردنەوەی گەدەی بۆ دەکرێت، گیان لەدەست دەدات و کەسوکارەکەیشی لە سکاڵاکەیاندا، ئەو دوو پزیشکە بە بەرپرسیاری گیانلەدەستدانەکە دەزانن و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەیشەوە، هەردوو پزیشک بەو هۆکارەوە تاوانبارکراون و سزادران.

بەپێی زانیارییەکانی زێدپرێس هەردوو پزیشکە سزادراوەکە لە نەخۆشخانەی شۆڕش کار دەکەن.

هەر ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكان- سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەیدا، سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو پزیشکی پسپۆڕ لە شاری سلێمانی، “سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە سەرەتای بابەتەکەوە لەسەر هێڵن لەگەڵ وەزارەتی داد و دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، بە مەبەستی پێداچوونەوەی بڕیارەکە و ئازادکردنی ئەو دوو پزیشکە لە زووترین کاتدا”.

Exit mobile version