زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت، كە لە دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی گرتنی دەرکراوە و لە سەیدسادق دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتووەتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ڕوونیکردووەتەوە، ئێستا تۆمەتبار (ب. س. أ)ی لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٩، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٠ لە یاسایی سزادان ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.