Site icon Zed Press

هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد

زێدپرێس

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هونەرمەندی ناسراوی کورد، تاهیر خەلیلی، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

تاهیر خەلیلی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لەدایکبووە. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تامەزرۆی گۆرانی و مۆسیقا بووە. سەرسام بووە بە دەنگی هونەرمەندانی وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاهیر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان و یەکەم بەرهەمی خۆی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

تاهیر خەلیلی، لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، پێوەستی خەباتی شاخ و پێشمەرگە بوو، زیاتر لە ٥٠ سروود و گۆرانی نەتەوەیی بڵاوکردوونەتەوە و بەتایبەت بە سروودی (لە قەندیلی سەربەرزەوە) ناوبانگی دەرکرد.

Exit mobile version