زێدپرێس
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.