Site icon Zed Press

دهۆک؛ قوتابییەک هاوپۆلێکی خۆی کوشت

ZED Press news زێدپرێس هه‌واڵ زێدپرێس، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بەشێوەیەکی پیشەییانە، ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ هه‌واڵ، شرۆڤە و شیکاریی بابه‌تییانه‌.

زێدپرێس

 

لە قوتابخانەیەکی ناوەندی سێمێلی سنوری دهۆک، قوتابییەکی تەمەن ١٦ ساڵ، لەلایەن هاوپۆلێکی خۆیەوە بە فیشەک کوژرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قوتابییەکە کوژراوەکە بەناوی مستەفا فەهمی و لە پۆلی ١١ی ئامادەیی لە قوتابخانەیەکی ناوەندی سێمێلی سنوری دهۆک دەخوێنێت و بەیانی ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لەلایەن هاوپۆلێکی خۆیەوە هەر لەناو قوتابخانەکەدا کوژراوە.

هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، لەکاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەم، بنکەی پۆلیسی سێمێل لە ڕووداوی کوشتنەکە ئاگادارکراونەتەوە و دەستەبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاماژەیدا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، قوتابییەک بەناوی مستەفا فەهمی، لەلایەن هاوپۆلێکی خۆی بەناوی (ع. م. ع)ەوە بە فیشەکی دەمانچە کوژراوە و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

هەردوو بکوژ و کوژراو دانیشتووی گەڕەکێک، هاوپۆل و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ن.

Exit mobile version